|
كه‌ناڵی ئه‌لسۆمه‌رییه تۆڕێكی ته‌له‌ڤزیۆنیی ئاسمانیی عێراقیی سه‌ربه‌خۆییه له رێگه‌ی مانگه‌كانی دەستكرددا (نایل سات Nile Sat و عه‌رەب سات Arab Sat و هۆت بێرد Hot Bird له نووسینگه كاتییه‌كانی له لۆبنان ماوەی دوو ساڵه په‌خش دەكرێت. كه‌ناڵی ئه‌لسۆمه‌رییه توانیویه‌تی ببێته یه‌كێك له كه‌ناڵه بهرجاۆ و گرینگ له عیراق.
ئه‌لعه‌ره‌بییه كه‌ناڵێكی هه‌واڵییه به زمانی عه‌رەبی به تێكڕای كاتدا په‌خش دەكرێت. بارەگایه‌كی بۆ خۆی له شاری دوبه‌ی بۆ راگه‌یاندن دابین كردووە. به‌شێك له‌و كه‌ناڵه سه‌ر به سه‌نته‌ری ته‌له‌فزێونی روژههلات (ئێم بی سی MBC) سعوودییه. ئه‌مه‌ش له لای جهماوەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا رەواجێكی زۆری هه‌یه و به یه‌كێك له كه‌ناڵه باشه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنیی له جیهانی عه‌رەبیدا دەژمێردرێ.
كه‌ناڵی مۆگا كه‌ناڵێكی كۆمیدییه تایبه‌تمه‌ندە توانیویه‌تی سەرنجی كۆمه‌ڵێكی زۆر له جه‌ماوەر به‌لای خۆیدا رابكێشێ و جێگه‌یه‌كی گرنگ له‌نێو كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی دیكه‌دا بۆ خۆی بكاتەوە.
میلۆدی ئه‌فلام كهناڵیکه بو فیلمی عهرەبییه و فیلم په‌خش دەكات و هه‌واڵی هونه‌ریش بڵاو دەكاته‌وە و خشته‌ی نمایشه‌كانیش دەخاته بهرجاۆ، به هه‌مان شێوە هه‌واڵی ئهكتهرهکان له جیهاندا بلاو دەكاته‌وە، وهههروەها په‌خشێكی كراوەی بۆ وڵاتانی عه‌رەبی هه‌یه و سه‌ر به كۆمپانیای راگەیاندنی C Media یه.
|